تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی/ نوسینگەی ڕۆژھەڵات، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە دزی لەچەند ماڵێک کردبوو.
دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەک لەنوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات سکاڵایان تۆمارکرد کە دزیان لێکرابوو.
لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیپێکرد، سەرەنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبار (ا،ع،ص) لەدایکبووی ٢٠٠٢ بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.
لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان