تۆمەتبارێك دەستگیركرا
image

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی – نوسینگەی كوردسات تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە دزی لە كۆگایەكی كێبڵی كارەبایی كردبوو .
 
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە چەند جارێكە دزی لە كۆگاكەی دەكرێت كە كەلوپەلی كارەبایی تێدایە، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و سەرنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك كێبڵی كارەبا.
 
لەئێستادا تۆمەتبار (د،م،ت لەدایكبووی 1994 ) كە پێشینەی تاوانی هەیە، بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا .
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە