بەتۆمەتی كوشتنی كەسێك تۆمەتبارێك دەستگیركرا
image

بە تۆمەتی كوشتنی كەسێك تۆمەتبارێك لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی پیرەمەگرونەوە دەستگیركرا.
دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ زانیاری گەیشتە دەست مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی پیرەمەگرون كە لەگەڕەكی ئاسۆس لە شارۆچكەی پیرەمەگرون شەڕ ڕویداوەو كەسێك بریندارە، هێزەكانی پۆلیس دەستبەجێ‌ گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو بریندار بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە كە بەرد كێشرابوو بەسەریدا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە، لێكۆڵینەوەو بەدواچوونەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد ، سەرەنجام توانرا لەماوەی كەمتر لە یەك كاتژمێر تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
لە ئێستادا تۆمەتبار ( س، ح ، ع لەدایكبووی 1980 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە.

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە