دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیشگیرا بەسەر سێ چەك
لە دوو چالاكی جیاداو لەلایەن بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەربەبەشی پۆلیسی شارەزور دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیشگیرا بەسەر سێ چەك لە جۆری دەمانچە .
لەچالاكییەكداو لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك كە لەسەر ڕێگای زەڕایەن-سلێمانی تەقەی لێكرابوو، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی زەڕایەنەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت
لەچالاكییەكی ترداو لەلایەن بنكەی ناوبراوەوە توانرا تۆمەتبارێكی تر دەستگیربكرێت كە هەڕەشەی كوشتنی لە هاوڵاتییەك كردبوو .
لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (س.ع.ع و ھ.ن.م ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405/31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دەستیشگیراوەبەسەر سێ چەكی جۆری دەمانچە كە بە تۆمەتباران بووە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان