دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە بەزەبری چەك ئۆتۆمبێلێكیان لە هاوڵاتییەك سەندبوو
لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە دوو تۆمەتبار دەسگیركران كە ئۆتۆمبێلێكیان بەزەبری چەك لە هاوڵاتییەك سەندبوو .
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك پەیوەندی بەبەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە دەكات كە ئۆتۆمبێلەكەی لێسەندراوە، مەفرەزەكانی پۆلیس بەدەم پەیوەندییەكەی سكاڵاكارەوە چوون و دوای ڕوبەڕوبوونەوەی تۆمەتباران لەگەڵ مەفرەزەكانی پۆلیس و هەوڵدان بۆ هەڵاتن توانرا تۆمەتباران دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە لەهاوڵاتییەكەیان سەندبوو .
لەئێستادا هەریەكە لە تۆمەتباران :
أ،ع،ح و ت،س،ص بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
تۆمەتباران چەند فەرمانێکی گرتنیان هەبووە لەچەند بنکەیەکی تر.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان