بەتۆمەتی دزیكردن دوو تۆمەتبار دەستگیركران
لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك و بە تۆمەتی دزیكردن دوو تۆمەتبار لە لایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە دەستگیركران .
دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی دزییان لێكراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا دوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە دەستگیربكرێن.
لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران، ( ف، ك، ح) لەدایكبووی 1973 و (ن، أ، ش) لەدایكبووی 2003 دانیشتوی شاری كەركوك بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و چەند سكاڵایەكی یاساییان لەسەر تۆماركراوە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان