پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ كوشتنی کەسێک و برینداركردنی‌ كه‌سێكی تر، سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
image

له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ كو‌شتنی کەسێک و برینداركردنی‌ كه‌سێكى تر، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ته‌كییە به‌هاوكاری‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ دووكان سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ شەوی ڕابردو له‌ناحیه‌ی‌ ته‌كییه‌ی‌ كاكه‌مه‌ند له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا شه‌ڕو ئاڵۆزی‌ دروستبوو، لەئەنجامدا كه‌سێك كوژراو كه‌سێكی‌ تر برینداربوو، دەستبەجێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران ده‌ستیپێكرد، دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ته‌كییه‌وه‌ به‌هاوكاری‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ دووكان دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن و تۆمەتباری سێیەمیش خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد.
له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (ل، ع، ع - د، ل، ع - دـ ل، ع) به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 406 له‌یاسای‌ سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە