پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
image

مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی- نوسینگەی ساختەکاریی بەهاوکاری بەشی پۆلیسی فریاکەتن و ئاسایشی سلێمانی دوو تۆمەتباریان بەژمارەیەک مۆرو کۆمەڵێک دەفتەری ئامادەکراوی ڕەگەزنامەی ساختەوە دەستگیرکرد.
 
دوای ئەوەی لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە زانیاری لەسەر دوو تۆمەتبار کۆکرایەوە کە کاری ساختەکاریی بەڵگەنامەو مۆرو دەفتەری ڕەگەزنامەی ساختە دروستدەکەن، لەچالاکییەکدا توانرا ھەردوو تۆمەتبارەکە لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی- نوسینگەی ساختەکاریی بەهاوکاری بەشی پۆلیسی فریاکەتن و ئاسایشی سلێمانی دەستگیربکرێن.
 
لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک مۆرو ڕەگەزنامەی ساختەدا کە تۆمەتبارەکان بەنیاز بوون بەڵگەنامەی پێ ساختە بکەن و لەفەرمانگەکاندا مامەڵەی پێوە بکەن.
 
لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەکانی 289/298 لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی- ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە