تۆمەتبارێك دەستگیركرا
لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزور تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە دزی لە چەند دوكانێك كردبوو.
دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس زانیارییان دەستكەوت كە دزی لە دوكانێكی دەرمانساز كراوە، لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەرو لێكۆڵینەوەكان سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەربەبەشی پۆلیسی شارەزوور تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیر بكرێت.
لە ئێستادا تۆمەتبار ( ج، ن، س لە دایكبووی 1999 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەوەدا كە دزی لە چوار فرۆشگا كردووە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی