پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


چوار تۆمەتبار دەستگیركران
image

مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ بەكرەجۆ بەهاوكاری‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ تەكیە چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە فێڵیان لەژمارەیەك هاوڵاتی‌ كردبوو.
 
دوای‌ ئەوەی‌ چوار تۆمەتبار بەفێڵ بڕی‌ 4 ملیۆن‌و 500 هەزار دینار لەمامۆستای‌ مزگەوتی‌ گوندی‌ جێشانە وەردەگرن بەبیانووی‌ ئەوەی‌ بەنرخی كەمتر لەبازاڕ نەوتی‌ سپیان بۆ دابین دەكەن، بەڵام دواتر دەردەكەوێت كە ئەو كەسانە فێڵیان لەدانیشتوانی‌ گوندەكە كردووەو هیچ بڕە نەوتێكیان بۆ دابین نەكردوون، بەو هۆیەوە دانیشتووانی‌ گوندەكە سكاڵای‌ یاسایی لەسەر تۆمەتبارەكان تۆمار دەكەن.
 
هێزەكانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی‌ تۆمەتبار دەستپێكردو سەرەنجام توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ بەكرەجۆ بەهاوكاری‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ تەكیە دەستگیربكرێن.
 
لەئێستادا تۆمەتباران :
‌أ، ر، س
ع،ع، ف
أ،ع،ف
ف،س،أ
كە سەرجەمیان بەناسنامە كوردن بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە