به‌تۆمه‌تی دزینی چەند سه‌ر ئاژه‌ڵێک دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
به‌تۆمه‌تی دزینی ژماره‌یه‌ك سه‌ر ئاژه‌ڵی گه‌وره، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی دوكان دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.
دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد كه ژماره‌یه‌ك سه‌ر ئاژه‌ڵی گه‌وره‌ی لێدزراوه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا دوو تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی دوكانه‌وه ده‌ستگیربكرێن‌و له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یانداناوه.
لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کە بەتۆمەتباران بووە.
له‌ئێستادا هه‌ر دوو تۆمه‌تبار (ئـ، ك، أ له‌دایكبووی 1996- س، ط، ر له‌دایكبووی 1997) به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی