پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هاوڵاتییەكی بە فیشەك بریندار كردبوو
image

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هاوڵاتییەكی بەفیشەك بریندار كردبوو .
 
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ڕوداوێكی تەقەكردن لە نزیك پردی خەسرەوخاڵ لە شاری سلێمانی ڕویدا ، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری ڕاسپارد بەدواداچوونی بەپەلەبكەن بۆ ڕوداوەكە و دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو دەركەوت كەتۆمەتبارێك هاوڵاتییەكی بەفیشەك بریندار كردووەو هەڵاتووە .
 
لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكردوو توانرا لەماوەیەكی كەمدا و هەمان شەو تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت ، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتبار بووە .
 
لەئێستادا تۆمەتبار ( ب ، م ، م لەدایكبووی 1975 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن .
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە