بەتۆمەتی كوشتنی كەسێك و بریندارکردنی كەسێكی دیكە تۆمەتبارێك خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد
ڕۆژی 17ی12ی 2022 لە گوندی گەورەدێ لە قەزای ماوەت بەهۆی ڕوداوێكی تەقەكردنەوە كەسێك كوژراو كەسێكی تر بریندار بوو و تۆمەتباری ڕوداوەكە هەڵات .
هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد، سەرەنجام تۆمەتبار خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد.
لەئێستادا تۆمەتبار (ك ، ر ، م لەدایكبووی 1989 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەلەگەڵیدا بەردەوامە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاند و پەیوەندییەكان