بە تۆمەتی دزیكردن تۆمەتبارێك دەستگیركرا
لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا .
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ سكاڵای تۆماركرد كە جانتایەكی لێدزراوە پارەو ئاڵتونی تێدا بووە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو جانتایەدا كە تۆمەتبار بردبووی.
لە ئیستادا تۆمەتبار ( ق، ع، ر لەدایكبووی 1987 ) بە بڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی