دوو باندی دزیکردن دەستگیرکران
مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دەربەندیخان دوو باندی دزیکردنیان دەستگیرکرد.
دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس چاودێرییان خسته سه‌ر چوار تۆمه‌تبار كه به‌نیازی دزیكردن چوبونه قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان، له‌هه‌ڵمه‌تێكی هاوبەشی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەربەندیخان و بنکەی پۆلیسی دەربەندیخان و هەوارەبەرزەو پیشەسازی، توانرا هه‌ر چوار تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكرێن.
له‌لێكۆڵینه‌وه‌كاندا تۆمه‌تباران دانیان به‌وه‌دانا كه به‌مه‌به‌ستی دزیکردن چونه‌ته قه‌زاكه، هەروەها لەلێکۆڵینەوەکانی پۆلیسدا دەرکەوت کە یەکێک لەتۆمەتبارەکان لەگەڵ باندێکی تری دزیکردندا کار دەکات، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبارانی باندەکەی دیکەش بەهاوکاری نەهێشتنی تاوانی کەلار دەستگیربکرێن.
له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (د، یـ، ع - ع، چ، ج - د، ج، س - أ، ع، م - أ، أ،م) به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی