دوو تۆمەتبار دەستگیركران
لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە لەدادگای لێكۆڵینەوەی دەربەندیخان داواكراوبوون.
دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیركردنی دوو تۆمەتبار گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە هەردوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی دەربەندیخانەوە بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی داواكراوبوون.
لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ب، ب، ع / ش، ب، ع ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێن .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی