بەكارهێنەرێكی مادەی هۆشبەر دەستگیركرا
لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە بەكارهێنەرێكی مادەی هۆشبەر دەستگیركرا.
دوای ئەوەی گومان لەكەسێك کرا کە بەكارهێنەری مادەی هۆشبەر بێت، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە دەستگیربكرێت و دوای ناردنی ڕاپۆرتی پزیشكی دەركەوت كە تۆمەتبار بەكارهێنەری مادەی هۆشبەرە.
لەئێستادا تۆمەتبار ( ز،ب،ر لەدایكبووی 1988 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان ڕاگیراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان