ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکرا کە هێرشیکردە سەر هاوڵاتییەک
مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەت ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە بەچەکوش هێرشیکردە سەر هاوڵاتییەک و برینداریکرد.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٥/١٨، لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی تۆمەتبارێک بەچەکوش هێرشیکردە سەر هاوڵاتییەک و برینداریکرد، دواتر تۆمەتبار بۆ شوێنێکی نادیار هەڵات.
دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیپێکرد.
لەلێکۆڵینەوەکانی پۆلیسدا دەرکەوت کە تۆمەتبار بەرەو ناحیەی عەربەت هەڵاتووە، بەشی پۆلیسی ناوشار/ڕۆژئاوا بنکەی پۆلیسی عەربەتی ڕاسپارد بۆ دەستگیرکردنی.
دوای دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتبارو وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەماوەی کەمتر لەهەشت كاتژمێر لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەتەوە تۆمەتبار دەستگیربکرێت.
لەئێستادا تۆمەتبار (ع، س، ع) لەدایکبووی ١٩٧٧ بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.