پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا
image

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ حه‌ساری‌ سه‌ر به‌بەشی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێكی داواكراویان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ بۆ ده‌رچووه‌و تۆمه‌تباره‌ به‌كوشتن.
 
دوای ئەوەی فەرمانی ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبارێك لەلایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر - بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ داره‌توو گه‌یشته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنی‌ بۆ ده‌رچوبوو به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 406 له‌یاسای‌ سزادان، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌سپێكرد به‌مه‌به‌ستی‌ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار.
 
سه‌ره‌نجام توانرا تۆمه‌تبار (ك، ب، أ) له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ حه‌ساری‌ سه‌ر به‌بەشی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق ده‌ستگیربكرێت.
 
لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە