بە تۆمەتی گەڕان بەدوای ئاساردا، باندێك دەستگیركران
image

لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەید سادقی سەربەبەشی پۆلیسی سەیدسادقەوەو بە تۆمەتی گەڕان بەدوای ئاساردا، باندێكی چوار كەسی دەستگیركران.
 
دوای ئەوەی مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق زانیارییان دەستكەوت لەسەر باندێك كە بەدوای ئاساردا دەگەڕان و لەناوماڵێکدا تونێلیان لێدابوو بۆ گەیشتن بەئاسارەکان، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای چاودێریكردنێكی وورد توانرا لەكاتی ئەنجامدانی تاوانەكەیان تۆمەتباران دەستگیربكرێن.
 
لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (أ، أ، أ لەدایكبووی 2001 – ن، أ، أ لەدایكبووی 1987 – م، أ، أ لەدایكبووی 1981 – ح، أ، أ لەدایكبووی 1990 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 24ف4 لەیاسای ژمارە 5ی ساڵی 2021ی ئاسار ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە.
 
جێی ئاماژەیە تۆمەتباران لەیەکێک لەگەڕەکەکانی قەزای سەیدسادق هەستاون بە هەڵكەندنی تونێلێک لەحەوشەی ماڵەكەی خۆیان بۆ گەیشتن بە ئاسارەكە.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە