پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
به‌تۆمه‌تی دزیكردن له‌چه‌ند دوكانێكی زه‌ڕه‌نگه‌ر له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ناو بازاڕ پێنج تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.
دوای تۆماركردنی سكاڵای یاسایی كه له‌ناو بازاڕی ئاڵتون فرۆشان دزی كراوه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو توانرا پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن‌و له‌به‌رده‌م به‌ڕێز دادوه‌ردا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه.
تۆمه‌تباره‌كان ئافره‌تن‌و چواریان به‌ڕه‌گه‌زنامه عه‌ره‌بن‌و پێشینه‌ی تاوانیان هه‌یه‌و پێشتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوانی دیكه ده‌ستگیركراون.
له‌ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 446 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان