بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سوپاسی كارمەندێكی پۆلیس دەكات
لەپای هاوكاریكردنی هاوڵاتیان و جێبەجێكردنی ئەركەكانی سەرشانی وەك خۆی ، بەڕێز عەمیدی دكتۆر ، ئارام محەمەد ساڵح سەعید ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سوپاسی كارمەندمان( پ.پ 4 چۆمان ئەرسەلان قادر) ی كرد كە توانی هاوكاری كەسێكی باسەڵاچوو بكات لە نۆرەی وەرگرتنی مووچەدا .
جێی ئاماژەیە چەند ڕۆژێك پێش ئێستا پیاوێكی بەتەمەن لە نۆرەی وەرگرتنی مووچەدا لە بانكی تووی مەلیك لە سلێمانی تووشی هەڵگەڕانەوەی زمان بوو بوو، كارمەنمان (پ.پ4 چۆمان ئەرسەلان قادر) هاوكاری كرد و ژیانی رزگار كرد .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی