پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌زارو 300 كارتۆن هێلكه‌دا گیراو دوو تۆمه‌تباریش ده‌ستگیركران
image

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادقی‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق ده‌ستیانبه‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێكدا گرت كه‌ هه‌زارو 300 كارتۆن هێلكه‌ی‌ تێدا بووه‌ كه‌ هیچ به‌روارێكی‌ ده‌رچوون‌و به‌سه‌رچوونی‌ له‌سه‌ر نه‌بووه‌، هه‌روه‌ها دوو تۆمه‌تباریش ده‌ستگیركراون.
 
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ گه‌یشته‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس كه‌ بارهه‌ڵگرێك له‌كۆگایه‌كدا بڕی‌ هه‌زارو 300 كارتۆن هێلكه‌ی‌ تێدایه‌و هیچ به‌روارێكی‌ ده‌رچوون‌و به‌سه‌رچوون له‌سه‌ر هێلكه‌كان نه‌بووه‌، ئه‌وه‌ش به‌پێی‌ ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان ڕێگه‌پێنه‌دراوه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی‌ به‌نیاز بووه‌ له‌ناو بازاڕدا ساغی‌ بكاته‌وه‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق بەهاوکاری لیژنەکانی ئابوری قایمقامییەت توانیان ده‌ستبه‌سه‌ر بارهه‌ڵگره‌كه‌و هێلكه‌كاندا بگرن.
 
له‌هه‌مانكاتدا به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق توانیان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه‌ دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە