بە تۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەك تۆمەتبارێك دەستگیركرا
image

بە تۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەك ، لە لایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا.
شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی سەرچنار لەشاری سلێمانی لە ڕوداوێكدا هاووڵاتییەك بە فیشەك كوژرا و تۆمەتبار هەڵات، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو لێكۆڵینەوە بۆ دۆینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد، سەرەنجام توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە لەماوەی كەمتر لەهەشت سەعات تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
لە ئێستادا تۆمەتبار ( خ، ئ، م ) لەدایكبووی 1972 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا.

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە