بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕۆژی ئاڵای كوردستان پیرۆز دەكات
لەڕۆژی ئاڵای كوردستاندا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵكی كوردستان بەگشتیو شاری سلێمانی بەتایبەتی دەكاتو لەم بۆنەیەدا جەخت لەپاراستنی زیاتری هێمنیو ئارامی هاوڵاتیان دەكاتەوە.
ئاڵا ڕەمزێكی مەزنو بنەڕەتی هەر نەتەوەو خەڵكو كۆمەڵگایەكە، نەتەوەی كوردیش وەك نەتەوەكانی دیكە ئەو مافەی هەیە كە ئاڵای تایبەت بەخۆی هەبێت، دانانی ئەم ڕۆژەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لە ١٧ی كانونی یەكەمی ١٩٤٥ ئاڵای كوردستان لەسەر دامودەزگاكانی كۆماری مەھاباد ھەڵكرا.
ئاڵای كوردستان بەدرێژایی مێژوو لای گەلی كورد پیرۆز بووەو لەو پێناوەشدا قوربانی زۆری بۆ دراوە، لەپێناو بەرزراگرتنی ئاڵاكەو بەپیرۆز زانینی، هێزەكانی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان بەبەردەوامیی لەدژی دوژمنانی ئاڵای كوردستان لەجەنگدانو بەهەزاران ڕۆڵەی ئەم كوردستانە لەپێناو خاكی پیرۆزی كوردستانو ئاڵاكەیدا گیانی خۆیان بەخشیوەو شەهیدبون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندنو پەیوەندییەكان