شەش تۆمەتبار دەستگیركران
مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی باندێكی شەش كەسییان دەستگیركرد كە تۆمەتبارن بە بەكارهێنانو بازرگانیكردن بەمادەی هۆشبەرو دزیكردن.
لهكاتی جێبهجێكردنی بڕیاری بهڕێز دادوهر بۆ دهستگیركردنی دوو تۆمهتبار كه تاوانی دزیكردنیان ئهنجامدابوو، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی چاودێری تۆمهتبارانیان كردو دهركهوت كه تۆمهتبارهكان لەگەڵ چەند تۆمەتبارێكی تردا باندێكی دزیكردنو بەكارهێنەرو بازرگانیكردنی مادەی هۆشبەرن، بۆیە هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێتشنی تاوانی سلێمانی بەهاوكاری نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل توانرا سەرجەم تۆمەتباران دەستگیربكەنو لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەرو دوو چەك لەجۆری دەمانچە.
لەئێستادا سەرجەم تۆمەتبارهكان كە ژمارەیان شەش تۆمەتبارە بەناوەكانی:
ه،س،ر لەدایكبووی 2000
أ،ر،ح لەدایكبووی 1993
ر،س،ر لەدایكبووی 1991
چ،غ،ع لەدایكبوی 2000
چ،أ،ك لەدایكبووی 1998
ح،ع، م لەدایكبووی 2001
بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراونو دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا كه چەندین تاوانی دزیكردنیان لەسنوری پارێزگای سلێمانی ئهنجامداوهو لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندنو پەیوەندییەكان