تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا
مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه به‌سه‌ختی هاوڵاتییه‌كی بەتەوراس بریندار كردبوو.
دوای ئه‌وه‌ی زانیاری گه‌یشته هێزه‌كانی پۆلیس له‌بوونی ڕووداوێكی شه‌ڕكردن، كه تۆمه‌تبارێك به‌سه‌ختی هاوڵاتییه‌كی بەتەوراس برینداركردبو، دواتر بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتبوو، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد، سه‌ره‌نجام‌و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را توانیان تۆمه‌تباره‌كه بدۆزنه‌وه‌و ده‌ستگیری بكه‌ن.
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (هـ، ت، أ) له‌دایكبووی 1983 به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی (31/405) له‌یاسای سزادان ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان