تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە زیاتر لە ٤٠٠ سەر مەڕی دزی بوو
مەفرەزەكانی بنكهی پۆلیسی زهڕایهنی سهر بهبهشی پۆلیسی شارهزوور تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە زیاتر لە ٤٠٠ سەر مەڕی دزی بوو.
دوای تۆمارکردنی سکاڵایەکی یاسایی لەلایەن ھاوڵاتییەکەوە کە ٤٤٨ سەر مەڕی دابوو بەکەسێک کە بۆی بەخێو بکات، بەڵام کەسەکە مەڕەکانی لەشوێنێکدا حەشار دابو بەنیاز بوو بیانفرۆشت.
دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانرا مەڕەکان بدۆزرێتەوەو دەستیانبەسەردا بگیرێت.
لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی ھێزەکانی پۆلیس بەردەوام بوو بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار کە بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵاتبوو.
پاش بڕیاڕی بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی بنكهی پۆلیسی زهڕایهنی سهر بهبهشی پۆلیسی شارهزوورەوە دەستگیربکرێت.
لەئێستادا تۆمەتبار (س، ع، أ) لەدایکبووی ١٩٩٥ بەبڕیاڕی بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندنو پەیوەندییەكان