نەورۆزتان پیرۆز بێت
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە پیرۆزبایی لەكۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكەینو چەپكە گوڵی بەهاری چیاكانی كوردستان لەبەرۆكی تاك بەتاكی هەموو كوردێك ئەدەین.
بەم بۆنەیەوە جەژنی نەورۆز پیرۆز دەكەین لەئەفسەرو كارمەندانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆو پۆلیسی پارێزگای سلێمانیو كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانو كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.
هاوشێوهی جهژنو بۆنهكانی تر، سەرجەم هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بهڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەحاڵەتی ئامادەباشی زیاتردان بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و گەشتیاران، بۆیە داوا لەهاوڵاتیان دەكەین خۆیان بەدور بگرن لەكاری نایاسایی و هەڵگرتنی چەكی بێمۆڵەتو تەقەی خۆشی، چونكە هێزەكانمان لەسەرجەم شوێنەكان بڵاوەیانپێكراوەو هەركەسێك سەرپێچی یاسایی بكات دەستگیردەكرێتو لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت.
داواش لەهاوڵاتیانی خۆشهویست دەكەین وەك هەمیشە هاوكارمان بنو لهكاتی بینینو ئاگاداربوون لهههر ڕووداوێكی نهخوازراودا پەیوەندیمان پێوە بكەن بەهێڵە گەرمەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی: 104 بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی، 105 بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی.
دووبارە جەژنی نەورۆز پیرۆزبێت....
بەهیوای جەژنێكی ئارام بۆ هەموو لایەك...
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندنو پەیوەندییەكان