پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
image

به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ ئوتۆمبێلێكی‌ بار، مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان - نوسینگه‌ی‌ ناوبازاڕ دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.
 
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك سكاڵای‌ تۆماركرد كه‌ له‌شاری‌ سلێمانی‌ ئوتۆمبێله‌كه‌ی‌ كه‌ له‌جۆری‌ باره‌ لێیدزراوه‌، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد. سەرەنجام‌و پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان - نوسینگه‌ی‌ ناوبازاڕەوە دەستگیربکرێن.
 
له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباره‌كانیشدا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ئوتۆمبێله‌ دزاره‌وه‌كه‌داو دوای‌ ڕێكاره‌ یاساییه‌كان ڕاده‌ستی‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ ده‌كرێته‌وه‌.
 
تۆمەتباران (ع، صـ م) له‌دایكبووی‌ 1982 و (أ، ر، أ) له‌دایكبووی‌ 1982 دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و له‌ئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەکان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە