پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


تۆمەتبارێك دەستگیركرا
image

لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی لەچەند ژنێک كردبوو.
دوای ئەوەی لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە چاودێری خرایە سەر كەسێك بەگومانی ئەوەی كە لەڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی لەژنان دەكات، پاش لێكۆڵینەوەكان و تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەلایەن یەکێک لەژنەکانەوە كە لەبەرامبەر پێدانی بڕێك پارە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی لێكردووە، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت، هەروەها دەستیشگیرا بەسەر موبایلی تایبەتی تۆمەتباردا.
لەئێستادا تۆمەتبار (م، ع، س) لەدایكبووی 1974 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 2 لەیاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیکردن ڕاگیراوەو دانی ناوە بەوەدا کە لەژێر ناوی ئەنجامدانی هاوسەرگیریی پەیوەندی لەگەڵ چەند ژنێک دروستكردووەو هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی لێكردون، ئەگەر پارەو ئاڵتونی نەدەنێ‌.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە