پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


بەتۆمەتی دزیكردن دوو تۆمەتبار دەستگیركران
image

له‌دوو چالاكی‌ جیادا مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵ دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كه‌ دزیان له‌غه‌سلێك‌و كافتریایه‌ك كردبوو.
 
دوای ئەوەی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد كە له‌غه‌سله‌كه‌یدا بڕێك پاره‌ی‌ لێ دزراوه‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار دەستپێكرد. دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزێته‌وه‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت.
 
له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌و پاش تۆماركردنی‌ سكاڵایه‌كی‌ یاسایی له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه‌ دزی‌ له‌كافتریایه‌ك كردبوو، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار دەستپێكرد. دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزێته‌وه‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت.
 
تۆمەتباران (ب، م، أ له‌دایكبووی‌ 1998) و (ع، ش، ع) له‌دایكبووی‌ 1993 دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەكانی 444 - 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە