تۆمەتبارێك دەستگیركراو ده‌ستبه‌ر ئوتۆمبێلێكی دزراودا گیرا
لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك كە ئوتۆمبێله‌كه‌ی لێدزرا بوو، مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی دوكان تۆمەتبارێكیان دەستگیركردو ده‌ستیشیانگرت به‌سه‌ر ئوتۆمبێله دزراوه‌كه‌دا.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە له‌شاری كه‌ركوك ئوتۆمبێله‌كه‌ی لێدزراوه، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا شوێنی تۆمەتبار له‌قه‌زای دوكان ده‌ستنیشانبكرێت‌و لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی دوكانەوە دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێله دزراوه‌كه‌دا.
لەئێستادا تۆمەتبار (ر، ع، ع) لەدایكبووی 1999 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان