تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا
لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا .
دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەکانی پۆلیس لەبارەی تۆمەتبارێكەوە كە ئۆتۆمبێلێكی لەشاری هەولێرەوە دزیوەو هێناویەتیە شاری سلێمانی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتبار دزیبووی.
لەئێستادا تۆمەتبار ( ه، س، ب ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ئۆتۆمبێلەكە ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەكرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی