پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


تۆمەتبارێك دەستگیركرا
image

لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی – نوسینگەی كوردسات تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد .
 
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆمار كرد كە لە كۆگاكەی كێبڵی كارەبایی دیارنامێنێت و چەند جارێكیش ئەم كارە دووبارە بۆتەوە و بەنزیكەیی بایی 50 هەزار دۆلار كێبڵی لێدزراوە ، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات لێكۆڵینەوە و بەدواچونەكانیان دەستپێكردوو دوای ناسینەوەی تۆمەتبار توانرا تۆمەتبار لەكاتی فرۆشتنەوەی كێبڵە دزراوەكاندا دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ژمارەیەك كێبڵی دزراوو چەكێكی جۆری دەمانچە كە بە تۆمەتبار بووە .
 
لە ئێستادا تۆمەتبار (أ ، ل ، م لەدایكبووی 1999 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا .
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە