تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆو وێنەی كەسیی لەكچێك كردبوو
لەسەر سكاڵای باوكی كچێك تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی كەسیی لەكچێك كردبوو و لەژێر هەڕەشەدا پارەی لێوەرگرتبوو.
دوای ئەوەی باوكی كچێك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆ لەكچەكەی دەكرێت و چەند جارێكیش دەستدرێژی کردۆتە سەری، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕی ڕاسپارد كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی بەپەلە بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار.
دوای لێكۆڵینەوەكان و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر بڕی دوو دەفتەرو 11 وەرەقەو بڕێك دیناری عیراقیدا كە تۆمەتبار لەژێر هەڕەشەدا لەكچەكەی وەرگرتبوو.
لەئێستادا تۆمەتبار (م،ج،ح لەدایكبووی 2003) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاند و پەیوەندییەكان