تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە فێڵی لەھاوڵاتیان کردوەو لەچەند بنکەیەکی پۆلیس داواکراو بووە.
دوای تۆمارکردنی سکاڵای چەند ھاوڵاتییەک لەسەر تۆمەتبارێک کە فێڵی لێکردوون، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانرا تۆمەتبار لەلایەن بنکەی پۆلیسی ڕزگارییەوە دەستگیربکرێت.
لەئێستادا تۆمەتبار (ز، س، أ) لەدایکبووی ١٩٨٣ بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٥٦ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.
تۆمەتباری ناوبراو لەبنکەی پۆلیسی کوردسات و بەختیاری و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان داواکراو بووەو سکاڵای لەسەر بووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان