پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


تۆمەتبارێك دەستگیركرا كەبەچەقۆ كچەكەی خۆی كوشتبوو
image

دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس لەڕوداوی كوشتنی كچێك بەدەستی باوكی ئاگاداركرانەوە، دەستبەجێ‌ لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانی پۆلیس دەستیپێكردوو دەركەوت كە باوكەكە بە چەقۆ هێرشی كردووەتە سەر كچەكەیی و بەسەختی برینداری كردووەو بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر و گەڕان بەدوای تۆمەتباری هەڵاتوودا، توانرا لەماوەی كەمتر لەدوو سەعات لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی پێنجوێن بەهاوكاری هێزەکانی بازگەی ئاسایشی کانی مانگا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
لەئێستادا تۆمەتبار (ع، ع، م لەدایكبووی 1971) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
لەلێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دەركەوتووە كە تۆمەتبار بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە كچەكەی خۆی كوشتووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە