پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


حەوت تۆمەتبار دەستگیرکران
image


دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەکانی پۆلیس ، کە چەند تۆمەتبارێک بەجلی سەربازیەوە هەڵیان کوتاوەتە سەر گۆڕەپانێکی سووتەمەنی،و  هەڕەشەی دەست بەسەرداگرتن و داوای سەرانەدەکەن.


دەست بەجێ بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ، بنکەی پۆلیسی چوار چرای ڕاسپارد، کە بە دواداچوونی ورد و بە پەلە بکەن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران.
دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی مەبەست توانرا سەرجەم تۆمەتباران کە ژمارەیان حەوت کەسە دەستگیربکرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر چەند پارچە چەکێک و ژمارەیەک  فیشەک و مەخزەنی کڵاشینکۆفدا.


 لە ئێستادا تۆمەتباران ( ص،ی،ز لەدایک بووی ١٩٨٧)، (ا، س،م لەدایک بووی ١٩٩٩) ،( خ، ک، م، لەدایکبووی ١٩٩٣), ( ا، ا ،ا لەدایکبووی ٢٠٠١) ، ( ز،ڕ،ص لەدایکبووی ١٩٧٣), ( ب،م،خ لەدایکبووی ١٩٩٩), ( ن،ف،ا لەدایکبووی ١٩٧٤)،


 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ١٥ لەیاسای چەک ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە گەڵیاندا بەردەوامە.جێی باسە تۆمەتباران وەک کارمەندی هێزە ئەمنیەکان خۆیان ناساندبوو، بەڵام کارمەندی هیچ کام لە هێزە ئەمینیەکان نین.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ، ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە