پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


تۆمەتبارێك دەستگیركرا
image

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك بەهاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی سیتەك تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەوناوچەیە دزی لەباخێك كردبوو.
 
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای یاسایی تۆماركرد كە لەباخەكەی لەسیتەك دزی لێكراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای بەدواداچوونەكان و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سیتەكەوە بەهاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی سیتەك تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
 
لەئێستادا تۆمەتبار ( أ،ج،ح لەدایكبووی 2001 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە