بەتۆمەتی دزیكردن لە پێشانگایەك دوو تۆمەتبار دەستگیركران
لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و بەتۆمەتی دزیكردن لە پێشانگاكەی دوو تۆمەتبار لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردساتەوە دەستگیركران .
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆمار كرد لە پێشانگاكەی بری ١٧ مۆبایل و ٣ملیون دینار و پێنج سەد دۆلاری لێدزاروە، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر هێزەكانی پۆلیسی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن .
لەئیستادا (أ،أ،م لەدایكبووی 1978 ) و (ی،ح،و لەدایكبووی 1972) بەبڕیاری بەڕێزدادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون ودانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا، لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی- ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان