پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


بەتۆمەتی بەكارهێنان‌و بازرگانیكردن بەمادەی هۆشبەر تۆمەتبارێك دەستگیركرا
image

بەتۆمەتی بەكارهێنان‌و بازرگانیكردن بەمادەی هۆشبەر، بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بەبەشی پۆلیسی سەید سادق تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد.
 
دوای ئەوەی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ زانیاری لەسەر تۆمەتبارێك كۆكرایەوە كە بەكارهێنەرو بازرگانی مادەی هۆشبەرە، له‌چالاكییه‌كدا توانرا تۆمەتبار له‌لایه‌ن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادقه‌وه‌ دەستگیربكرێت‌و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی ھۆشبەردا له‌جۆری‌ كریستاڵ.
 
لەئێستادا تۆمەتبار (ئـ، ح، م) لەدایكبووی 1984 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 30 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر دەستگیركراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە