سەرجەم تۆمەتبارانی ڕوداوەکەی ئەمڕۆی بەردەم بنکەی پۆلیسی کوردسات دەستگیرکران
image

پیش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبەردەم بنکەی پۆلیسی کوردسات لەشاری سلیمانی ئاڵۆزی لە نێوان دوو لایەندا دروست بوو و لە ئاکامدا لایەنێک هەستا بە تەقەکردن و بووە هۆی برینداربوونی ئەفسەرێک و دوو کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیمان لەگەڵ هاوڵاتییەک.
دەستبەجێ لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان سەرجەم تۆمەتباران دەستگیر کران .
لە ئێستادا تۆمەتباران بە بڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە