ئۆتۆمبيلێك دەستیبەسەردا گیرا
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەید سادق - سەربەبەشی پۆلیسی سەیدسادق دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گرت كە فەرمانی دەستبەسەردا گرتنی هەبووە لە دادگای لێكۆڵینەوەی عنكاوە لەشاری هەولێر .
دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستبەسەردا گرتنی ئۆتۆمبيل گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بنكەكانی ڕاسپارد كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی بەپەلە بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستبەسەردا گرتنی .
دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكان توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەید سادقەوە ئۆتۆمبيلەكە بدۆزرێتەوەو دەستیبەسەردا بگیرێت ، دوای تەواو كردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی دادگای ناوبراو لە شاری هەولێر دەكرێتەوە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان