لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك تۆمەتبارێك دەستگیركرا
image

لەسەرسكاڵای هاوڵاتییەك و لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دەربەندیخانەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە فێڵی لە سكاڵاكار كردبوو .
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لە بنكەی پۆلیسی دەربەندیخان سكاڵای تۆماركرد كە كەسێك فێڵی لێكردووەو بە بڕی 20 هەزار دۆلار پۆشاكی بۆ هێناوەو دواتر پارەكەی نەیاوە پێی و هەڵاتووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێك و چەند پارچە چەكێكدا.
لە ئێستادا تۆمەتبار ( د، س، ع ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە