پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


بەتۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بەمادەی هۆشبەر تۆمەتبارێك دەستگیركرا
image

لەلایەن بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بەبەشی پۆلیسی سەید سادق، بەتۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بەمادەی هۆشبەر تۆمەتبارێك دەستگیركرا.
 
دوای ئەوەی زانیاری لەسەر تۆمەتبارێك كۆكرایەوە كە بەكارهێنەرو بازرگانی مادەی هۆشبەرە، هێزەكانی پۆلیسی سەیدسادق لێكۆڵینەوەو بەدواداچونیان دەستپێكرد بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار، دوای ڕوبەڕوبونەوەی چەكداری لەگەڵ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بەبەشی پۆلیسی سەید سادق توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی ھۆشبەردا.
 
لەئێستادا تۆمەتبار ( ج،ت،م لەدایكبووی 1993 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 30 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە