تۆمەتبارێك دەستگیركرا
image

لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دوكانەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە فرۆشتگاكەی دزی لێكراوەو بڕێك پارەی لێبردراوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دوكان لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
لە ئێستادا تۆمەتبار (ف، ر، ع لەدایكبووی 1983 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە