تۆمەتبارێك دەستگیركرا
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بە ئۆتۆمبێل هاوڵاتییەكی شێلابوو و هەڵاتبوو.
دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس كە هاوڵاتییەك بە ئۆتۆمبێل لێی دراوە و تۆمەتباری ڕوداوەكە هەڵاتووە، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و كەشف و هێلكاری شوێنی ڕوداوەكە كراو لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباری هەڵاتوو دەستیپێكرد .
دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە دەستگیربكرێت.
لە ئێستادا تۆمەتبار( د،ع،أ ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 و 413 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان