لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك تۆمەتبارێك دەستگیركرا
image

لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادقەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لەبەشی پۆلیسی شارەزوور داواكراوە بە تۆمەتی كوشتنی كەسێك.
شەوی ڕابردوو لەناو بازاڕی هەڵەبجەی تازە لە قەزای شارەزوور كەسێك بە فیشەك كوژرا، دوای گەیشتنی مەفرەزەكانی پۆلیسی شارەزوور دەركەوت كە ڕووداوەكە بەهۆی كێشەیەكەوە بووە و تۆمەتبار بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتووە، لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار بەردەوام بوو و زانرا كە تۆمەتبار بەرەو قەزای سەیدسادق هەڵاتووە، سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادقەوە بەهاوكاری بەشی پۆلیسی شارەزوور تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەناو قەزای سەیدسادق دەستگیربكرێت.
لە ئێستادا تۆمەتبار ( أ ، ع ، ر - تەمەن 24 ساڵ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە