ساڵیادی‌ جینۆسایدو بۆردومانكردنی شاری هەڵەبجە بەچەكی قەدەغەكراوی كیمیایی
image

37 ساڵ بەسەر گەورەترین تاوان لەمێژوی مرۆڤایەتیدا دەرهەق بەگەلی کورد لەلایەن ڕژێمی بەعسی فاشیستەوە تێپەڕدەبێت، له‌م ساڵیاده‌ کارەساتبارەدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ درودو سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی هەڵەبجەو سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریی كوردستان ده‌نێرێت.
کیمیابارانی هەڵەبجە، بەدڕندانەترین کارەساتی سەدە هەژمار دەکرێت، کە بەهۆیەوە پێنج هەزار ڕۆڵەی کورد شەهیدبون‌و بەهەزاران کەسیش بریندارو بێسەرو شوێن بون، مەخابن تا ئەمڕۆش ئاسەواری ئەو تاوانە سارێژ نەبووە.
كیمیابارانكردنی هەڵەبجە، كە بەپێی یاسا‌و پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان بەتاوانی دژە مرۆڤایەتی‌‌و جینۆساید ئەژماردەكرێت، ترۆپكی سیاسەتی شۆڤێنیانەی رژێمی بەعس بوو، كە لەگەڵ زنجیرەیەك تاوانی تری وەك ئەنفال‌، لەچوارچێوەی ستراتیژی پاكتاوی نەژادیی بەرامبەر بەگەله‌كه‌مان ئەنجامیدا.
لەم یادە خەمناكەدا سەری رێزو وەفاداری لەئاست شەهیدانی هەڵەبجە دادەنەوێنین‌‌و سڵاوی خۆڕاگریی بۆ برینداران‌‌و بەركەوتووانی كیمیایی دەنێرین.

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە